گەنجێک بە چەکی تاپڕ گیانی لەدەست دا

964+
ئاسۆ وەرتی ــ چۆمان

ئەمشەو گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان و دانیشتوی ناحیەی حاجی ئۆمەران، بە هۆی چەکی تاپڕەوە گیانی لەدەست دا .
ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بە964ـی وت، ” گەنجێک بەهۆی چەکی تاپڕ، کە بە وتەی کەسوکارەکەی “ساچمەی لە دەست دەرچووە”، بە برینداری گەیەندرایە فریاکەوتنی حاجی ئۆمەران، سەرەڕای ئەنجامدانی فریاگوزاری خێرا و سەرەتایی، بە داخەوە گیانی لەدەست دا”.

گەنجەکە دانیشتوی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیەیە و بە مەبەستی کاری کشتوکاڵی هاتوونەتە حاجی ئۆمەران، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا