500 هەلی کار دەڕەخسێنێت

گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر دروست دەکرێت

+964
هیڤی دێوالی-دهۆک

گەورەترین و یەکەمین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر لە سەر ئاستی عێراق، لە قەزای بەردەرەش و لە دەشتی ناوکور دروست دەکرێت.

ناوی کارگەکە “جوتیار” دەبێت و لە ساڵی 2021 لە لایەن سەرۆکی حکومەت بناغەی بۆ دانراوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هۆڵەندا پاڵپشتی دەکرێت، ئێستا پرۆەکە لە بواری جێبەجێکردندایە.

لە قوناغی یەکەمدا توانای هەیە ساڵانە 40 هەزار تۆن پەتاتە لە جوتیاران وەربگرێت، ساڵانە 20 هەزار تۆن فینگەر بەرهەم دەهێنێت، لە قوناغی دووەمیشدا لە دوای ساڵێک لە کارکردن، ساڵانە دەگاتە ئەو ئاستەی 80 هەزار تۆن پەتاتە لە جوتیاران وەربگرێت و 40 هەزار تۆن فینگەر بەرهەم بهێنێت.

کەرەم کەمال ، بەرپرسی راگەیاندنی کارگەکە بە 964ی وت، کاتێک کارگەکە دەکرێتەوە، هەلی کار بۆ 500 کەس دەڕەخسێنێت.

وتیشی، پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و لە توانایدایە بەرهەمی فینگەر رەوانەی تورکیا و ئێران بکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا