ئازادی ناو سروشتیان دەکات
دوای 25 ساڵ بڕیاریداوە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی رانەگرێت
بڕوا مەجید – شارەزوور
شوانکارەیەک کە چارەکە سەدەیەکە هەم راو دەکات هەم خولیای بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی هەیە بەڵام ماوەیەکە کەوتووەتە ئازاد کردنی باڵاندەکان و دەڵێت نابێت راو بکرێن و سجن بکرێن.
سەرتیب ئەحمدی شوانکارە بۆ 964 وتی، 25 ساڵ زیاترە خولیای بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێویی هەیە، ماوەی مانگێکە بڕیارداوە هەموویان ئازادبکات، لەمانگێکدا زیاتر لە 15 کەوی لە شاخەکانی شارەزوور ئازاد کردووە.
سەرتیم ئەمڕۆش چواردانە کەوی جوانی هێناوە و دەڵێت،”من خۆم زیندانیم بینوە ئەزانم چەند ناڕەحەتە بۆیە بڕیارمدا کەوەکانیش ئازادبکەم”.
بۆیە شاخەکانی شارەزوروی هەڵبژاردوە بۆ ئازادکردنی کەوەکان چونکە ژینگەیکی گونجاوە بۆ ئاژەڵەکێویەکان بوونی کانیاو و بەرزو نشێوی شاخەکان وایکردووە راوکردنیان زەحمەت بێت.
ئەم پیاوە، ئامۆژگاری راوچیەکان دەکات ئاماژەبەوە دەکات، ئەوانەی راودەکەن بیرێک لەماڵ و منداڵی خۆیان بکەنەوە چۆن ئەیانەوێ لەخۆشیدابژین ئەم ئاژەڵانەش پێویستیان بەژیانە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی