رێگەی بەدیل دانراوە

سایدی هاتنەخوارەوە لە تونێلی پێشڕەوە بەربەست دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی سلێمانی مەبەستیەتی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران بکاتەوە، بۆ ئەوەی تیمەکان کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا بکەن، شەقامی شارباژێر، گۆڕانکاری لە ئاڕاستەی هاتوچۆکەیدا دەکرێ.

بەپێی گۆڕانکارییەکان، سایدی هاتنەخوارەوە لە تونێلی پێشڕەوەوە بە دیاریکراوی لە فولکەکەوە بەرەو شەقامی سەرەکی هەواری شار بە تەواوی بەربەست دەکرێت.

وە لە بەرامبەردا سایدی رۆشتن لە هەواری شارەوە بەرەو تونێلی پێشڕەو تاوەکو فولکەکە دەکرێتە دوو ئاڕاستە هەر وەک لە نەخشەکەی خوارەوەدا شارەوانی روونی کردووەتەوە.

وەک شارەوانی باسی کردووە، ئەم بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە 19.6.2026، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وە دەڵێ، سوپاسی هاوکاریی بەدەنگەوەهاتنی هەموولایەک دەکەن و داواکارن لە شۆفێران بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

لە هەمانکاتدا ئاگاداری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکەین، شەقامی تونێلی پێشرەو هەتا شەقامی سەرەکی هەواری شار بەکارنەهێنن و هاوکاری تیمەکانمان بن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە، ئەمە دوا داواکاری شارەوانییە.

نەخشەی داخستنی شەقامەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):