دیمەنی ئۆپڵ و ئەو ماتۆڕەی پێکیاندادا. وێنە: هاتوچۆی راپەڕین
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
توانا نەقی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە لە گوندی نورەدین لە قەزای پشدەر بووە و لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و ماتۆڕێکدا بووە و شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی رانیە بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگای گوندی نورەدین بووە و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕەکەش پابەندی رێنمایەکانی هاتوچۆ نەبوون.
وتیشی، لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆپڵەکەش بریندار بووە.