فوئاد حسێن: چاپكردنی پاره چاره‌سه‌ر نییه
بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی “حكومه‌تی عێراق 25 ترلیۆن دینار پاره‌ی چاپكردووه”
فەرهاد حەسەن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، حكومه‌ت په‌نای بردۆته به‌ر چاپكردنی 25 ترلیۆن دینار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی به‌رده‌وامبونی دۆخی ئێستای عێراق، ره‌نگه ببێته هۆی “كاره‌ساتی دارایی” له وڵات‌دا، به له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی داهاته‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له كه‌ناڵی “الشرقیه”ی عێراقی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌رده‌وامی داخستنی گه‌رووی هورمز هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی قه‌یرانی ئابوری سه‌خت له عێراق ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای حكومه‌ت هه‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه له ماوه‌ی داهاتودا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فشاره داراییه‌كان په‌نای بۆ چاپكردنی 25 ترلیۆن دینار بردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش توانای دارایی ناوخۆیی عێراقی بۆ 125 ترلیۆن دینار به‌رزكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له نێوان 100 بۆ 104 ترلیۆن دینار بوو.
وەزیر پێیوایە “چاپكردنی پاره چاره‌سه‌ر نییه بۆ قه‌یرانی دارایی، به‌ڵكو ره‌نگه ببێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نرخی بازاڕ و توانای كڕین هه‌بێت، له‌كاتێكدا وڵات له باره‌ی هه‌ڵاوسانه‌وه پێش ئه‌م روداوانه له دۆخێكی تاڕاده‌یه‌ك باشتردا بوو”.
ئەوەی باسکردوووەک کە له ئێستادا بەهۆی نەبوونی داهاتی پێویست موچه به پشتبه‌ستن به یه‌ده‌گ و قه‌رز و قه‌رزی ناوخۆ دابینده‌كرێت، بۆیە به‌رده‌وامبونی شه‌ڕه‌كه تا كۆتایی ساڵی 2026 ره‌نگه قه‌یرانی دارایی زۆر گه‌وره‌تر بكات.