رۆژنامەی نیویۆرک تایمز:

سیخوڕیکردنی ئیسرائیل بەسەر دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران سنوورەکانی بەزاندووە

فەرهاد حەسەن

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە قسەی کاربەدەستانی ئەمەریکا بڵاویکردۆتەوە کە هەوڵە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل بۆ دڵنیابوون لە هەڵوێستەکانی واشنتۆن لە وتووێژ لەگەڵ ئێران هێڵەکەی بەزاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت دەیەوێت بزانێت کە ستراتیژی ترەمپ لە دانوستانەکان لەبەرامبەر ئێراندا چییە.

رۆژنامەکە دەشڵێت، ئیسرائیل هەوڵەکانی بۆ گوێگرتن لە بەرپرسان لە نێویاندا ویتکۆڤ چڕتر کردووەتەوە.