تڕێله‌یه‌ك دارى ته‌ڕ به‌سێ كه‌سه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
هێزه‌كانى پاراستنى ژینگه‌ى دهۆک دوو كه‌سیان ده‌سبه‌سه‌ركرد كه به‌شه‌و داری ته‌ڕیان بڕیوه له تڕێله‌یه‌ك باریان كردبوو بۆئه‌وه‌ى له‌شوێنى جیاواز بیانفرۆشن.
ئه‌و داربڕانه به‌تڕێله‌كه‌یانه‌وه له سنوورى ناحیه‌ى مانگێشكێی سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
موقه‌دم رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پاراستنی ژینگەى دهۆك، به 964ـی وت، دره‌نگانى شەوى رابردوو ئاگادار کراونەتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ژمارەیەکی زۆر دارى باركردووه.
وتیشی “ته‌مه‌نى داره‌كان جیاواز بوون، بەڵام هه‌موویان تەڕ بوون و بڕاونەتەوە و مەبەستیان بوو بیبەنه شاری موسڵ و لەوێوەشه‌وه بۆ بەغداد و شارەکانی تری عێراق و بیفرۆشن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و كه‌سانه هیچ رەزامەندیەکی فەرمیان بۆ ئه‌و كاره نه‌بووه، بۆیه دەستیان بەسەر تڕێله‌كه‌دا گرتووه‌و ئه‌و كه‌سانه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ژینگه، هەندێک لەم دارانە تەمەنیان نزیکەی 50 بۆ 100 ساڵ دەبێت.
وتیشی “جگه له‌و دوو كه‌سه‌ى داره‌كانیان بڕیوه، شۆفێۆى تڕێله‌كه‌ش ده‌ست به‌سه‌ركراوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن