"بەرهەمی هاوردەمان نییە"

هەناری شیرینی سەرکەن کەوتووەتە بازاڕەوە

964+
ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

لە شەشەمین هەفتەی هەفتەبازاڕی کشتوکاڵی هەڵەبجە خێزانێک جۆرێک هەناری شیرینیان خستۆتە بازاڕەوە و لەپاڵ بەرهەمی دیکەی باخەکەیان دەیفرۆشن.

نگین سدیق، یەکێک لە خاوەنباخەکانە بۆ 964 دەڵێت:” ئەم هەنارە شیرینە زووتر دەبێت لێبکرێتەوە چونکە ئاژەڵ دەیخوات، بەڵام هێشتا هەناری ساڵەخانی و جۆرەکانی دیکە پێنەگەیشتوون، و هێشتاش نازانین بەرهەمەکەی چۆنە، بەڵام بە گشتی هەناری ئەمساڵ کەمە، و وەک پار نییە”.

لەپاڵ هەنار، شاتوو، شەربەتی شاتوو، مرەبای شاتوو، مرەبای هەنجیر، دۆشاوی تەماتە، و سرکەی سێو و دەیان بەرهەمی دیکەی باخەکەیان بۆ فرۆشتن نمایشکردووە کە هەمووی بەرهەمی سرووشتی و خۆماڵی ناوچەکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح