هۆکاری هەڵاتنی زیندانییەکە ئاشکرا دەکرێت

چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی پێویستی بە کارمەندە و پاسەوانیشی کەمە

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەرێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵان باس لە کەمی کارمەند و هۆکاری هەڵاتنی ئەو زیندانیە دەکات کە لە ساڵی 2024 لە چاکسازییەکە رایکرد و هۆکارەکەشی کەمی ژمارەی پاسەوانە لەو چاکسازییە.

فوئاد جەزا کەریم، بەڕێوەبەری چاکسازییەکەی سلێمانی بە 964 ی وت ماوەیەکی زۆرە کەموکوڕییان لە ژمارەی کارمەندان هەیە و لە رێگەی وەزارەتەکەشیانەوە داوایان کردووە بەڵام دەڵێت “وەڵامی ئەرێنییان نەداوینەتەوە چونکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دامەزراندن راگیراوە”.

باس لەو حاڵەتەش دەکات کە لە ساڵی 2024 تیایدا سزادراوێک لەو چاکسازییە هەڵهات و دەڵێت، هۆکارەکەی کەمی پاسەوان بوو.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن