"چوار ملیۆن كه‌س ناویان تۆماركراوه"
ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ پاسه‌وانی سنوور ده‌رچووه نامه‌یان بۆ دێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وته‌بێژی پاسه‌وانی سنوور رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ دامه‌زراندن له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌رچووه، له 24 كاتژمێری داهاتوو به نامه‌ی مۆبایل ئاگا‌دارده‌كرێنه‌وه.
كاروان خۆشناو، وته‌بێژى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوورى له هه‌رێمی كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند “له رێگه‌ى كورته‌نامه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ى چانسی وه‌رگیرانیان له رێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور هه‌یه، ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتوو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆبه‌خشی سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، به‌نامه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه”.
كاروان خۆشناو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س له‌رێگه‌ى لینكى تایبه‌ته‌وه ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ دامه‌زراندنه‌كه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى داده‌مه‌زرێن هه‌موویان كوردن و له هه‌رێمی كوردستاندان و سنوورى كاركردنیشیان له ناوچه‌ى یه‌كى پاسه‌وانى سنوور ده‌بێت.
رۆژى 12.12.2023 لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونووسی له هه‌ولێر رایگەیاند بوو، هه‌فته‌ى داهاتوو میکانیزمەکانی تووندوتۆڵکردنی سنووری عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران ده‌ستپێده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ته‌واوى عێراقدا سێ ناوچەی هێزەکانی سنوور هەیە، ئەوانیش ناوچه‌كانى یەک، دوو و سێ. ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە، کۆی ئەندامانی ئەو ناوچه‌یه‌ش نزیکەی شه‌ش هه‌زار و 500 کەسە.