پارچەی درۆن

داروو دیواری پێنج ماڵی لە سێبیران تێکداوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای ئەوەی پارچە درۆن لە سێبیرانی هەولێر کەوتە خوارەوە زیانی مادی بەر چەند مالێک کەوتووە.

ئیسماعیل ئەحمەد هاوڵاتیەکی سێبرانە و بە 964ـی وت، تەنیا ئەوان پێنج ماڵیان زیانی بەرکەوتووە، شوشە بە پەنجەرەکانیانەوە نەماوە و زیان بەر ناوماڵەیان کەوتووە.

دەشڵێت، داوا لە سەرکردایەتی کورد دەکەن لەگەڵ عێراق قسە بکەن و بە هانایانەوە بچن و ئەو مەترسییە زۆرەی لەسەریان هەیە لێیان دوورخەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی