رووداوەکانی شەوی رابردووی هەولێر

درۆن خەوی لە هاوڵاتیان زڕاندووە

شۆڕش قادری

شەوی رابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێری پایتەخت و دەوروبەری بیسترا و دواتر چەند تەنێک بە ئاگرەوە بەربوونەوە سەر زەوی، رووداوەکان جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیان لێ نەکەوتەوە.

هێشتا هیچ بڵاوکراوەیەکی فەرمی لەسەر سەرچاوەی ئەو دەنگانە و هۆکارەکەی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام رەنگە وەک شەوانی پێشتر، هێرشی درۆن بێت و سیستمی بەرگری بەرپەرچی دابێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری