پۆلیسی گەرمیان بۆ 964:

“تەقە لە سەرمایەدارێکی کەلار کرا؛ ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانییە و بریندارە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

تەقە لە ئەحمەدی حاجی فاتم سەرمایەداری کەلار و ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی کرا و بریندار کرا.

سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، ” لەگەڵ ئەو سەرمایەدارە کەسێکی دیکەش برینداربووە، ئەوکەسەی تەقەی کردووە ھەڵاتوە و بەدوای تۆمەتبارەکەوەین بۆ دەستگیرکردنی”.

هاوکات رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـی وت، “دوو بریندار ھێنراونەتە نەخۆشخانەکە، تەندروستیان تاڕادەیەک جێگیرە و لەژێر چاودێریدان، ئەگەر پێویستی کرد رەوانەی سلێمانیان دەکەین”.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەو کەسانە بۆ میوانی چوونەتە قەزای رزگاری و لەوێ برینداربوون.