پەروەردەی شارباژێڕ ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات

پێشەوا محەمەد

پەروەردەی شارباژێڕ ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات و سەرقاڵی ئامادەکردنی پەرتوک و رێکخستنەوەی میلاکاتی قوتابخانەکانیەتی.

پەروەردەکە 99 قوتابخانەی هەیە و خاوەنی شەش هەزار قوتابی و 1300 مامۆستان بە وانەبێژ و هەمیشەییەکانەوە.

لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بە 964ـی راگەیاند، ئەوان ساڵانە زوو خەمی ساڵی نوێی خوێندن دەخۆن و ئێستا سەرقاڵی رێکخستنەوەی میلاکات و ئامادەکردنی پەرتوکی سەرجەم قۆناغەکانن.

وتیشی، “وەرگرتنی نەوتیش یەکێکی ترە لە ئامادەکارییەکانمان و ساڵانە ئێمە زووتر نەوت وەردەگرین و بەسەر قوتابخانەکاندا دابەشی دەکەین”.

بەڕێوەبەری پەروەردەکە بە دیاریکراوی نازانێت بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 چەند قوتابی نوێ وەردەگرن.