شارباژێڕ 10 ساڵە چاوەڕێی بەنداوێكە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

لە ساڵی 2014ەوە بڕیاری دروستكردنی بەنداوێك لە شارباژێڕ دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ كاریكی تێدا نەكراوە و هاوڵاتیانیش داوای تەواوكردنی دەكەن.

بەنداوەكە لەنێوان ماوەت و قەشاندایە ناوی خێوەتەیە، ئاوی بەشێكی زۆری ناوچەی شارباژێڕ دێتە ئەو شوێنە كە زۆربەیان چەم و كانیاون.

قایمقامی ماوەت بە 964ی وت، داوای پێنج پۆند کراوە بۆ گوندەکانی ئەو دەوروبەرە، لەگەڵ ژمارەیەک ئەستێڵی ئاودێری، بەڵام تا ئێستا هیچیان جێبەجێ نەکراوە.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە 964 وت، لە ناوچەی شارباژێڕدا بەنداوی زەلان و خێوەتە هەیە  لە پێشنیارەکاندا، هەیانە دیزانیکراوە و بەنداویش هەیە لە بەدواداچوندایە، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی دارایی، ئەو پڕۆژانە جێبەجێنەکراون.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەنداوی دووكان و دەربەندیخان و دێوانە و چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاو هەیە لە چەند ناوچەیەكی جیاواز، وا بڕیارە چەند بەنداوێكی دیكەش دروستبكرێت.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد