هاولاتیان کێڵگەیەکی پەلەوەرییان رزگار کرد

رەشەبا ئاگرێکی گەورەی لە بەشێکی  پووش و پاوانی گوندی گۆپتەپە بەردا

عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە

ئەمڕۆ رەشەبایەکی توند و بەهێز لە سنووری گۆپتەپە هەڵیکرد، هێندەی پێنەچوو ئاگر لە بەشێکی پووش و پاوان گەوتەوەو بووە مەترسی لەسەر کێڵگەیەکی پەلەوەری لەشوێنی ئاگرەکەوە نزیک بوو، بەلام هاوڵاتیان و گەنجانی ئەو ناحیەیە هیممەتیان کرد و کێڵگەکەیان لە سووتان پاراست.

تاوەکو ئێستا نەزاندرێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چی بووە بەڵام کاوە فەرەج دانیشتووی گوندەکەیە بە 964ی وت، نیوەڕۆ بوو کاتێک بە ئاگرەیان زانیوە لەهەموو لایەکەوە بە فریای کەوتن و هاوڵاتیان بە سەیارە و ماتۆڕەوە گەیشتە شوێنی ئاگرەکە.

پشتیوان خالید، کە خاوەنی کێڵگەی پەلەوەریەکەیە وتی “هەرزوو تیمەکانی بەرگری سارستانیمان ئاگادار کردەوە بەڵام وەک پێویست نەهاتن بەدەممانەوە و  ناچار لەگەڵ هاولاتیان ناوچەکە ئاگرەکەمان کۆنتڕۆڵ کرد.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن