خەڵکی چاڵەکان پڕدەکەنەوە
كه‌ی رێگه‌ی سه‌ره‌كیی سێبیران – هه‌ولێر چاك ده‌كرێت؟
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
هاوڵاتیانی سێبیران گلەیەکی زۆریان لەسەر رێگه‌ی سەرەکیی سێبیران – هەولێر هەیە و چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان چاكیان كردووه‌ته‌وه، بەڕێوەبەڕی شارەوانیی سێبیرانیش ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.
کۆمەڵگای سێبیران نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە شاری هەولێر دووره، کە گوند و کۆمەڵگاشه، هاوڵاتیانی ناوچه‌كه گله‌ییان له رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه، كه به‌ره‌و هه‌ولێر دێت.
964 چەند جارێک پەیوەندیی کرد بە کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات، به‌ڵام وەڵامی نەبوو، دواتر په‌یوه‌ندی به جیهان محەمەدئەمین، بەڕێوەبەڕی شارەوانیی سێبیران کرد و ئه‌ویش بە 964ی وت: “بە فەرمی چەندان جار، نووسراومان پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کردووە بۆ چاككردنی رێگاكه، بەڵام تا ئێستا لە وەزارەت هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە، ئێمە بەو بودجە کەمەی لەبەردەستمانە، چەندان جار چاڵەکانمان پڕکردووه‌تەوە، بەڵام سوودی نییە”.
رێگه سەرەکییەکەی سێبیران تا نزیک پردی 120 مه‌تری، نزیکەی 8 کیلۆمەتر دەبێت، 964 زانیاری هەیه تا ئێستا زیاتر لە 90 رووداوی هاتوچۆ و پێنج گیانلەدەستدان له‌و رێگه‌دا هەبووە، چەندان جاریش دانیشتووانی سێبیران لەسەر ئه‌ركی خۆیان چاڵەکانیان پڕکردووه‌تەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا