"13 کەس تێری پێدەخوات"

وەستایەک پیتزای سێ مەتری دروست دەکات

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە فێستیڤاڵی هەنجیر ئەنجام دەدرێت بە بەشداری چەندین جوتیار و خاوەنکار و تێیدا بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە.

هێمن ئەنوەر، وەستای پیتزایە و بەشداری فێستیڤاڵی هەنجیری کردووە و دەڵێت، “پیتزا بە قیاسی 60 بە 60 دروست دەکەم و بە پارچە دەیفرۆشم چونکە پیتزاکەم گەورەیە و بۆ ئەوە نابێت کەسێک بە تەنیا بیکڕێت و بیخوات”.

ئەو وەستایە وەسفی پیتزاکەی خۆی کرد و وتی، “پیتزاکەم ئیتاڵیە و ئەستوورە، زوو بەر دڵ دەگرێت و هەرپارچەیەکی دەدەم بە 1500 دینار و 13 کەس بە پیتزایەکم تێر دەخۆن”.

“ئەگەر فڕنی گەورەم هەبێت پیتزای دوو مەتری و سێ مەتریش دروست دەکەم”، وەستا هێمن وای وت.

پێداچوونەوە: شیرین ساڵح