بەپێی داتای رێکخراوێکی بواری ژینگە
رۆژانە هێندەی دووری نێوان هەرێمی کوردستان و سوێد سفرەی سەفەری بەکاردێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رۆژانە خەڵکی هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار و 450 کیلۆمەتر سفرەی سەفەری بەکاردەهێنن، بەگوێرەی داتای رێکخراوێکی تایبەت بە پاراستنی ژینگە.
ئەو مەودایە بە نزیکەیی دەکاتە دووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی سوێد لە کیشوەری ئەوروپا.
رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ئەم داتایەی دەستکەوتووە، بە پشتبەستن به ده‌سته‌ى ئامار و راپرسییه‌كانی هەرێم.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ـى وت، له رێگه‌ى چه‌ند چالاكییه‌ك و راپرسیكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به پشت به‌ستن به‌و ئاماره‌ى كه له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 450 كیلۆمه‌تر سفره‌ى سه‌فه‌رى به‌كارده‌هێندرێت و فڕێده‌درێت.
روونیكرده‌وه كه رۆژانه لانیكه‌م هه‌ر خێزانێك دوو مه‌تر سفره‌ى سه‌فه‌رى به‌كارده‌هێنێت.
وتیشی “به‌پێی ئه‌و ئاماره له ده‌سته‌ى ئامار وه‌رمانگرتووه، له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك ملیۆن و 150 هه‌زار خێزان هه‌ن، كه‌واته رۆژانه دوو هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر ئه‌و سفره‌یه له‌لایه‌ن خێزانه‌كان به‌كارده‌هێنرێت”.
سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه باسی له‌وه‌شكرد، ئەگەر خواردنگە، نەخۆشخانە، زیندان و دامودەزگاکان وەربگرین، ئەوا ده‌توانین بڵێین 50% ـى ئه‌و ژماره‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ش رۆژانه له‌و شوێنانه به‌كارده‌هێنرێت.
ناوبراو به پێویستى زانى بۆ چاره‌سه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كار بردنى ماده‌ى نایلۆن و پلاستیك، كارگه‌ى ریسایكلین و پلاستیك زیاتر دابندرێن و حكومه‌تیش له‌رووى كوالێتییه‌وه چاودێرى وردیان بكات.