ههڕهشەیەکی نوێ لە ئێرانەوە
“ئه‌مریكا پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رجه‌كانی تاران هێزی موشه‌كی بەکاردەهێنین”
فەرهاد حەسەن
تازەترین هەڕەشەی تاران لە واشنتۆن ئەوەیە کە ئەگەر پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رجه‌كانی، هێزی موشه‌كی لە دژدا بەکاردەهێنن.
ئەم هەڕەشەیە لەلایەن عه‌مید ره‌زا ته‌ڵائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێرانەوە ئاڕاستەی ئەمریکا کراوە و دەشڵێت “به‌شێكی زۆر له تواناكانی ئێران تاوەکو ئێستا بهكارنههێندراون و هێشتا سودیان لێوه‌رنه‌گیراوه”.
وتیشی، “وڵاته‌كه‌ی به‌هێزتر وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه كه دژی تاران ئه‌نجامبدرێت و ئاماده‌ی هه‌موو سیناریۆیەکیشین”.
ئەم هەڕەشەیەی ئێران، دوای ئه‌وه دێت كه ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی لەکاتێکی پێشتر ئه‌مڕۆ دووشهممەدا، بڵاویکردبووەوە كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی “بۆمب” دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له دانوستانه‌كاندا نه‌گۆڕێت.
ماڵپه‌ڕه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئێران پێشنیازێكی نوێكراوی پێشكه‌شكردووه بۆ رێكه‌وتنێك بۆ كۆتاییهێنان به جەنگه‌كه، به‌ڵام كۆشكی سپی پێیوایه ئه‌و پێشنیازه به‌س نییه بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن.