فەرش و ئۆتۆمبێل مەشۆن

خۆڵ لە رێگەیە؛ خەبەروباس وایە ئێوارەی هەینی بگات

ئەحمەد مستەفا

شەپۆلێکی خۆڵ بارین لە رێگەیە و ئەگەر هەیە ئێواری رۆژی هەینی بگات، ئەم شەپۆلی خۆڵ بارینە لە گەردەلوولی بیابانەکانی سوریا و رۆژئاوای عێراقەوە دروست بووە.

قسەوباس هەیە بارانیش ببارێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.5.2026، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، مەودای ئێوارەی رۆژی هەینی 15.5.2026 بۆ بەیانی رۆژی شەممە 16.5.2026، شەپۆلی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ بەهێز روودەکات ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

پێشبینی دەکرێ، لەگەڵ خۆڵبارینەکە بارانیش ببارێ، ئەو شارەزای کەشناسیە وتی، باشترە خێزانەکان بزانن وەختی شۆردنی فەرش و ئۆتۆمبێل نییە ئەگینا دەبێت بە یەکپارچە قوڕاو.