کەرکوک

ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا


کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8.5.2026 لە ناو بازاڕی سەرچنار لە شاری کەرکوک ماتۆڕسوارێک بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و سەری بە شۆستەیەک کەوت، بەم هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ئەحمەد سەیوان شایەدتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ماتۆڕسوارێکی تەمەن 25 ساڵان، بە خێراییەکی زۆر لێیدەخوڕی و کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە دارێکی ناوەڕاستی شۆستەکە کێشا، دواتر لەسەر ماتۆڕەکە بەرزبوەوە و کەوت و سەری بەر شۆستەی شەقامەکە کەوت، دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکیش لە پزیشکی دادیی کەرکوک بە 964ـی وت، تەرمی گەنجێک گەیشتووەتە هۆبەکەمان، دەرکەوتووە سەری بەر شۆستەکە کەووتوە و تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی سپاردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا