ئەگەر لە ماوەی دوو مانگدا نەیگەڕێننەوە
یەک لەسەر پێنجی موچەی کەفیلی ئەوانە دەبڕێت پێشینەیان وەرگرتووە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەوانەی پێشینەیان لە حکومەت وەرگرتووە و لە ماوەی دوو مانگدا نایگەڕێننەوە، یەک لەسەر پێنجی موچەی کەفیلەکەیان دەبڕدرێت، ئەوە روونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی بانکە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی داراییە.
بە پێی روونکردنەوەکە، هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی وەرگرتنەوەی قیستی پێشینەکان رووینەداوە و هەمووی بە پێی رێنمایی رێکخراوە.
چەند رۆژێک بوو دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە ئەو کەسانەی پیشینەیان وەرگرتووە لە ماوەی دوو مانگدا نەیگەڕێننەوە، ئەوا موچەی تەواوەتی کەفیلەکەی رادەگیرێت.
لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی بانکە پسپۆڕییەکاندا هاتووە، “ئەگەر کەسێک لەو ماوەیەدا نەیتوانی قەرزە کەڵەکەبووەکەی بگەڕێنێتەوە، ئەوا دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی رێکبکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتەوە بەو، کە لە موچەکەی دەبڕدرێت”.