وەزارەتی بەرگری سعودیە:
“سێ درۆنمان لەناو برد کە لە ئاسمانی عێراقەوە هاتبوون”
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی بەرگری سعودیە دەڵێت، ئەمڕۆ سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوای ئەوەی لە ئاسمانی عێراقەوە هاتنە ناو ئاسمانی وڵاتەکەیان، رێگرییان لێ‌کرا و لەناوبران.
لیوا روكن توركی مالیكی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه پشتڕاستیكرده‌وه كه سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دوای چونه ناو ئاسمانی شانشینی سعودیه، كه له ئاسمانی عێراقه‌وه هاتبون، رێگرییان لێكرا و له‌ناوبران.
دەشڵێت “وه‌زاره‌تی به‌رگری مافی خۆیه‌تی له كات و شوێنی گونجاو‌دا وه‌ڵام بداته‌وه، هه‌موو ڕێوشوێنێكی ئۆپه‌راسیۆنی پێویستیش ده‌گرینه‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری شانشینی سعودیه و ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و دانیشتوانه‌كه‌ی”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا، ئیمارات كۆنتڕۆڵكردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی له مۆلیده‌یه‌كی كاره‌با له ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی “به‌راكه” ڕاگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ڕویدابوو، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دڵنیاییان دا، هیچ زیانێكی گیانی یان تیشكدانی نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و وێستگه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامه له كاره‌كانی.