لە سلێمانى

بە هەرزان چارەسەرى نەخۆشى دڵ دەکەن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

لە سلێمانى ئاسانکارى بۆ چارەسەرى نەشتەرگەرى دڵى منداڵان دەکرێت، ئەگەر نەشتەرگەرییەک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە نۆ ملیۆن دینار بکرێت، لەم رێگەیەوە بە ملیۆنێک دینار دەکرێت.

رێکخراوى منداڵپارێزانى کوردستان بە هاوکارى کۆمپانیاى قەیوان و نەخۆشخانەکانى ئەنوەرشێخە و هاى کوالێتى، توانیویانە کۆمەڵێک پزیشکى ناوخۆیى و پزیشکى پسپۆڕى باشورى عێراق ببەنە سلێمانى بۆ ئەوەى چارەسەرى ئەو منداڵانە بکەن کە گرفتى زگماکى دڵیان هەیە.

دکتۆر رامیار رەحیم، رێکخەرى بەرنامەى تەندروستى منداڵ پارێز بە 964ـى وت،” پشکنین بۆ 80 منداڵ دەکەن تا جۆرى نەخۆشى و چارەسەرەکەى دیارى بکەن و بتوانن تا سەرى ساڵ سەرجەمیان نەشتەرگەرى بکرێت”.

ئاشکراشى کرد، ئەو نەخۆشیانە 6 تا 9 ملیۆن دینارى تێدەچێت، بەڵام ئەوان بە پارەیەکى رەمزى کە ملیۆنێک دینار و کەمتریشە، چارەسەرى ئەو منداڵانە دەدەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح