تا ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە
بۆ دووەم رۆژ گەڕان بەدوای مێردمنداڵە ونبووەکەی زەڵمدا بەردەوامە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ماوەی دوو رۆژە مێردمنداڵێکی بە نەتەوە عەرەب لە سەیرانگەی ئەحمەداوا ونبووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە بەدوایدا دەگەڕێن.
بەهۆی ئەوەی جوتێک نەعلی منداڵەکە لە رۆخی سەرچاوەی زەڵمەوە بینراوە گومان دەکرێت کەوتبێتە ئاوەکەوە، بۆیە هەر لە دوێنێ شەوەوە تیمەکان بەفراوانی گەڕانیان لە ناو ئاوەکەدا دەستپێکردووە و خەڵکی ناوچەکەش هاوکارییان دەکەن بەهۆی ئەوەی مەلەوانی باشییان تێدایە.
کچەکە تەمەنی 12 ساڵە و بەنەتەوە عەرەبە و خەڵکی کەربەلایە، دوێنێ سێشەممە 9.6.2026 لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت و سەیران روویان لە هاوینەهەواری ئەحمەداوا کردووە و دوای ئەوە دیار نەماوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر