قایمقامیەتی سلێمانی - وێنە: socialmedia
بەهۆی سەرپێچی بایی 50 ملیۆن دینار غەرامە کراون
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوودا بایی 50 ملیۆن و 125 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ ئەو شوێنانە کردووە، کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە مانگی رابردوودا 826 سەرپێچی تۆمارکراون و ژمارەکە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە.
هەر لەو مانگەدا، شەش هەزار و 947 شوێن بەسەرکراونەتەوە و 345 شوێن پسوڵەی ئاگادارکردەوەیان بۆ کراوە و 60 شوێنیش داخراون.
بڕی ئەو خواردن و شمەکانەی، کە بەهۆی خراپبوون و ئێکسپایەربوون لەناوبراون، 35 تۆن و 490 کیلۆگرامە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئایاردا هەزار و 17 سەرپێچی تۆمارکراون و زیاتر لە 71 ملیۆن دینار پێبژاردن کراوە.