بەرەو 92 دۆلار دەڕوا

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای دەستپێکردنەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر دیسان نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل لە 92 دۆلار نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 91 دۆلار و 59 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.63٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 85 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 0.74٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وێنەیەکی گەرووی هورمزی وەک بەشێک لە خاکی ئەمریکای بڵاوکردەوە و بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندبوو، وڵاتەکەی ستراتیژییەتی سەربازیی خۆی بۆ دۆخێکی “تەواو هێرشبردن” دەگۆڕێت، چونکە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی بە جەنگەکە وەستاون.