لە کۆیە

دوو تۆن و 500 کیلۆ خواردن و کەلوپەل دەستیان بەسەرداگیرا

ئەحمەد مستەفا

زیاتر لە دوو تۆن خواردن و خواردنەوە و کەلوپەل لەناو بران کە لیژنەکان بەدوای چوون و لە قایمقامیەتی کۆیە و هێزە ئەمنییەکان ئاشکرایان کردوون.

گەڕان و بەدواداچوون و چاودێریکردنی بەردەوام لە بازگەکان و کۆگا و مارکێت و فرۆشگاکانی سنوری قەزای کۆیە، لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای کۆیە بەهاوکاری لیژنەی ئابوری لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و یاریدەدەرایەتی ئاسایشی کۆیە دەست بەسەر کەرەستەکاندا گیراوە.

لیژنەی چاودێری تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای چاودێریکردن و پشکنین دەست بەسەر 2.5 دوو تۆن و نیو خواردنەوە و خواردن و کەل و پەلی جوانکاری و پاککەرەوە و تەندروستیدا گیراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوکە، بەشێکی زۆریان بەسەر چوون و گونجاو نەبوون بۆ بەکارهێنان. لە پێناو تەندروستی و سەلامەتی گشتی سەرجەم دەست بەسەرداگیراوەکان لە شوێنی تایبەت لەناوبران.