هی چوار رۆژی جەژنە

لە سلێمانی 5200 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە شاری سلێمانی 5200 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە و فڕێدراوە.

هەر رۆژێکی جەژن 1300 تۆن خۆڵ هەبووە.

سلێمانی کراوە بە حەوت زۆن و لە لایەن سێ کۆمپانیاوە کاری پاککردنەوەی بۆ دەکرێت.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رۆژانی ئاسایی 1000 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە جەژن و بۆنەکاندا بۆ 1300 تۆن لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.

وتیشی، “وەک شارەوانی سلێمانی بەردەوام چاودێریی پاککردنەوەی ناوشاری سلێمانیمان کردووە”.