مزرە و بەتامە
باڵەکایەتی؛ ئەو تەماتەی بە بەفر ئاو دەدرا پێگەیشت
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
نۆبەرەی تەماتەی کوێستانەکانی باڵەکایەتی پێگەیشت، بەڵام بەهۆی نەخۆشی بەرهەمەکەی لە ساڵان کەمترە و جوتیارانیش لە ئێستاوە خەمی ساغ بوونەوەی بەرهەمەکەیانە.
تەماتەکان دوو بۆ سێ دانەیان کیلۆیەک دەبن، بە ئاوی بەفر ئاو دراون و مزر و بەتامن.
عەبدوڵا بابەکر جوتیارێکی حاجی ئۆمەرانە و باسی تەماتەی ناوچەکە دەکات و دەڵێت، ئەگەر حکومەت هاوکار بێت بەرهەمەکەی ئەوەندە باشە دەتوانین بۆ وڵاتانی تریش بینێرین.
وە لە رووی کوالێتی و پێکهاتەی بەخێوکردنی بە 964ی وت، کوالێتی زۆر بەرزە لە بەرهەمی وڵاتان باشترە، بەهۆی ئەوەی بە ئاوی بەفر ئاو دەدرێت و مادەی کیمیای بۆ بەکارنایەت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا