دادگای هەولێر
45 دادوەر دامەزران
964+
فەرمان سادق
45 دادوەر پەیمانگەی دادوەریان تەواوکرد و بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم بڕیاری دامەزران.
45 دادوەر خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەریان تەواوکرد و ئەمڕۆ یەکشەممە 2.7.2023، بە واژۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک دادوەر دادەمەزرێن دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخۆن.
خولی پەیمانگەی دادوەری، خولێکی دوو ساڵەیە لە رووی زانستی و پراکتیکی بۆ پڕۆسەی بوون بە دادوەر، مەرجە ئەوانەی بەشداری لە خولەکە دەکەن دەرچووی بەشی یاسا بن، ماوەیەک پارێزەریان کردبێت.
سەرۆکاتەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دواى سوێندخواردنى ياسايى، له دامو‌ده‌زگاكانى دادوه‌رى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
هاوکات 15 جێگرى داواكارى گشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه پێشتر فه‌رمانى دامه‌زرانديان له‌لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ واژۆ كراوه.
ئەو دادوەرانەی بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دراوە له سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ى ئيداره‌ى تازه‌يان تێدا دامه‌زاروه وه‌ك پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمى كوردستان دەستبەکار دەبن.