لە سلێمانییەوە نێردرابوون
لە ناو سروشتی هەورامان دوو ورچ ئازاد کران
ئەمەل ناجی – هەورامان
دوای ئەوەی دوو ورچ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێن، ئەمشەو هەردوو ورچەکە لە ناو سروشتی هەورامان ئازاد دەکرێنەوە.
پەیامنێری هەڵەبجەی 964 ئامادەی کاتی ئازاد کردنەکە بوو و وەکو بۆیان باسکردووە ورچەکان لەناو سروشتی گوندی هێڵانپێ ئازاد دەکرێن.
عەقید ئیسماعیل گەڵاڵی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بە 964 ی وت، دوو ورچەکە لە جۆری رەشن و نێر و مێیەن لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بۆیان نێردراوە.
وتیشی “چەند شەوێکە ئەو ورچانە لە ناو سروشت دابڕاون ئێستاش کێشەیان نییە
باس لەوە دەکەن کە ئەم دوو ورچە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە پێنجوێن بیندراون و دواتر رادەستی ئاسایشی سلێمانی کراون و ئەوانیش ئەمڕۆ رادەستی پۆلیسی دارستانی سەیدسادقیان کردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن