سەعاتی سفر
پێکهێنانی ناتۆی ئیسلامی و کەمبوونەوەی یەدەگی چەکی ئەمریکا
ژووری هەواڵ
پێکهێنانی ناتۆی ئیسلامی و مەترسی کەم بوونەوەی چەکەکانی ئەمریکا و گرێکوێرەی کردنەوەی گەرووی هورمز لە تەوەرە سەرەکیەکانی ئەڵقەی ئەمجارەی بەرنامەی سەعاتی سفر بوو.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆکاروباری سەربازی سەبارەت بە رێکەوتنەکەی تورکیا و سعودیە و پاکستان دەڵێت، ناکرێت لە ئێستاوە ناوبنرێت ناتۆی ئیسلامی و هێشتا وڵاتی دیکە ماوە بێنە ناو رێککەوتنەکە.
دەشڵێت، ئەم رێککەوتنانە وەک ناتۆی ئەورووپا سەرناگرێت و هەرکەس خۆی بە برا گەورە دەزانێت و زیاتر بەرامبەر بە حوسیەکان دامەزراوە نەک بۆ ئێران و ئیسرائیل.
عەقید سەلام دەربارەی کەم بوونەوەی چەکەکانی ئەمریکا و یەدەگی موشەکی بەرگری باسی ئەوە دەکات، بەڵێ کەمیان کردووە و تا ئێستا 1571 موشەکی پاتریۆتی بەکار هێناوە و 1700 موشەکی ماوە و نزیکەی 80٪ـی موشەکی سادیشی بەکار هێناوە.
ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی پرۆگرامی ئەمجارە:
– پاکستان و تورکیا و سعودییە دەبنە هێزێکی ئیقلیمی لە ناوچەکە
– ئەم سێ وڵاتە زۆرشتیان بۆیەک پێناکرێت
– واشنتن و مۆسکۆ و پەکین لەم جۆرە رێکەوتنە بێدەنگ نابن
– ناتوانین ناویان بنێین ناتۆی ئیسلامی
– بە هاتنی میسر رێککەوتنەکە بەهێزتر دەبێت
– ئەگەر وەک ناتۆ بن هەرکێ شەڕی کرد ئەوانی دیکە دێنە جواب
– رێککەوتنی سعودیە و پاکستان و تورکیا ترس نییە لە ئێران و ئیسرائیل
– سعودیە و پاکستان و تورکیا چییان هەیە؟
– تەنیا بە رێگای ئاوی دەتوان هاوکاری بگەیەنن بەیەک
– ئەم سێ وڵاتە دەتوانن بە سیستەمێک پێکەوە ببەسرێنەوە
– زەرەرمەندی یەکەم هیندستان دەبێت
– وڵاتانی ئیسلامی ناتوانن وەک ناتۆ سەرکەوتووبن
– ترەمپ بەرامبەر گەرووی هورمز کەوتە هەڵەوە
– روسیا و چینیش ئەگەر هەیە لە بەرژەوەندی ئەمریکا بدەن
– ئەمریکا لە نیوە زیاتری چەکی خۆی بەکارهێنا
– ئەمریکا لەم شەڕەدا لە عێراق و ئەفغانستان زیاتر چەکی بەکارهێنا
– ئەمریکا چوار بۆ حەوت ساڵی دەوێت بۆ پڕکردنەوەی یەدەگەکەی
– ئەتۆم نەبێت ئێران لە ئیسرائیل ناترسێت
– بۆی هەیە ئەتۆمی تاکتیکی لە ئێران بدرێت