دیمەنێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ. وێنە: سۆشیال میدیا
زاخۆ.. لەم جەژنەدا چوار كەس مردوون و 67ـیش لەدایكبوون
964+
كوردستان ئەحمەد
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی زاخۆ لە چوار رۆژی جەژندا 67 منداڵ لەدایكبوون و پێنج هەزار
و 238 كەسیش سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
هەر بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی زاخۆ، نۆ رووداوی هاتوچۆ هەبووە و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.
لە كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە سەردانی نەخۆشخانەكانی زاخۆیان كردووە 196 حاڵەتی سكچوون و هەشت حاڵەتی پێوەدانی دووپشك و 17 حاڵەتی رەوانەكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكانی دهۆك تۆماركراوە.
تیمەكانی تەندروستی زاخۆ، لە چوار رۆژی جەژندا 70 سەردانیان بۆ شوێنە گشتی و سەیرانگاكان ئەنجامداوە، چەندین رێنماییان بە گەشتیار و خاوەن دوكان و چێشتخانەكان داوە.