قوتابیان
هەر لە حەوشەى پشتەوە سەفرەى خۆیان کرد
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان سەفرەیان بۆ قوتابییەکانیان رێکخستبوو، هەندێکیان هەر لە حەوشەی مەکتەبەکە سفرەیان راخستبوو کردبویانە سەیران، هەندێکی دیکەیان منداڵەکانیان بردبووە پارکە گشتییەکانی نزیک لە قوتابخانەکان، منداڵەکانیش تابڵێی کەیف ساز و دڵخۆش بوون.
قوتابخانەى قەندیلى بنەڕەتى لە قەزاى حاجیاوا، لەناو حەوشەى قوتابخانەکە سفرەیان راخست و قوتابیان و مامۆستایان سەفرەى خۆیان ئەنجامدا.
قوتابیان بە جلوبەرگى رەنگاورەنگى کوردییەوە بەشداریان کردووە و زۆر دڵخۆشبوون، چونکە لە قوتابخانە تەنیا وانەیان دەخوێند، بەڵام ئەمڕۆ جیاواز بوو و لە جیاتى وانە، بریانیان دەخوارد.