راوچییەک و دروستکەرێکی خەڵوزیش نادیارن
لە سنوری سلێمانی دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی داربڕین دەستگیرکران
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی راگەیاند بە تۆمەتی بڕینی دار و دەشڵێت دوو سەرپێچیکاریش دەستگیر بنەکراون کە یەکەمیان راوی ماسی کردووە و دووەمیشیان خەڵوزی دروستکردووە.
کارمەندانی بازگەی ئاسایشی ئەزمەر دەستان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت کە ژمارەیەک داری بڕاوەی بارکردبوو و ئەو دوو هاوڵاتیشی دەستگیرکردووە دارەکانیان بڕیوە و هەموو ئەمانە رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك کران بە مەبەستی کردنەوەی پەڕاوی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی .
بنکەی پۆلیسی دارستانی هەواری شاریش لە سەنتەری سلێمانی مەفرەزەیەكی ناردە سنوری گوندی چەقچەق، لە ئەنجامدا توانیان شەش کورەی خەڵوزکردن تێکبدەن، هاوکات دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری بڕاوە و گەڕان بەدوای کەسی سەرپێچیکاریش بەردەوامە.
لەسنوری حەوزی دوکانیش، دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری تەواو دەستبەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان تەواوی سنوری حەوزی دوکانیان بەسەرکردەوە، لەئەنجامدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر هەشت تۆڕدا کە چوار ماسی زیندوویان پێوەبوو ئازاد کران و گەڕێندرانەوە ناو دەریاچەکە .
پۆلیس دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کرایەوە بەمەبەستی رێکاری یاسای و دۆزینەوەی سەرپێچیکاران .