میدیاکانی ئێران وادەڵێن
ئێران داخستنی تەنگەی هورمز له دیوی ده‌ریای عه‌ره‌بیه‌وه را‌گه‌یاند
964+
فەرهاد حەسەن
میدیاکانی ئێران لە زاری شه‌هرام ئێرانی فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی وڵاتەکەیان بڵاویان کردەوە، کە هێزه‌كانیان تەنگه‌ی هورمزیان له دیوی ده‌ریای عه‌ره‌بیه‌وه داخستوه و ئه‌گه‌ر دوژمن زیاتر پێشڕه‌وی بكات، هه‌نگاو له دژیان ده‌گرنه‌به‌ر.
شه‌هرام ئێرانی وتویەتی “دوژمن پێیوابوو كه له ماوه‌ی سێ رۆژ تاوەکو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجامێك له دژی ئێران به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه‌ی له‌ئێستادا گۆڕا”.
وتیشی “حه‌وت هێرشمان كردۆته‌سه‌ر كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری (ئه‌براهام لینكن) و هه‌ر بۆیه‌ش نه‌یتوانی بۆ ماوه‌یه‌ك هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران ئه‌نجامبدات، كه‌شتییه‌كانی ئێمه‌ش له دۆخێكی به‌رده‌وامی جوڵه‌دان له به‌نده‌ره‌كانی وڵات”.