16 مینی جۆراوجۆر بوون

ئەو مینانەی لە کۆلێژی سەربازی زاخۆ راهێنانیان لەسەردەکرا لەناوبران

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی دهۆک بڵاویکردەوە لەلایەن کۆلیژی سەربازی زاخۆ ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو مینانەی راهێنانیانم لەسەر پێداکرا لاببردرێن و لاناو ببرێن، ئەوانیش تیمێکیان نارد و ئەم کارەیان کرد.

مینەکان ژمارەیان 16 دانەی دژەکەسی بوو، 13 یان لە جۆری PMN و سێ دانەشیان لە جۆری V96 بوون.

کاروباری مینی دهۆک دەڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمی لاناوبردنی تەقەمەنییاکانیان EOD ناردووەتە کۆلیژەکە و لەو شوێنە رایانگواستوون کە راهێنانیان لەسەر دەکرد، بۆ ئەوەی دواتر لەناویان ببەن.