"سێ کەسی تریش بەسەختی برینداربوون"
لەرووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
+964
سیروان خورشید – خورماتوو
لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک – بەغدا لە نێوان ناوچەی ئامرلی و سەرحە لە باشووری خورماتوو، رووداوێکی هاتوچۆی سەخت روویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتووچۆی رێگا دەرەکییەکان دەربارەی هۆکاری رووداوەکە بە964ـی وت،”رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری “شۆفێرلێت تاکسی و کیا سپۆرتاج” روویداوە و هۆکاری سەرەکیش بۆ لادانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ سایدی پێچەوانە دەگەڕێتەوە، کە بەهۆیەوە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە رووبەڕوو بەیەکیاندا کێشاوە.
وتیشی، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا دوو کەس دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، لە نێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵیش هەبوون، کە سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکە کراون.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە رێگای کەرکوک – بەغدا بەتایبەت لەسنوری خورماتوو، بەهۆی قەرەباڵغی و کێشە هونەرییەکانەوە، بەردەوام مەترسی بۆ سەر ژیانی شۆفێران دروست دەکات
پێداچوونەوە: پەری ساڵح