چۆن بە خێرایی کۆنتڕۆڵ بکرێت؟
ئەفسەرانی بەرگری شارستانی خولێکی تایبەتیان لەبارەی ئاگرکوژاندنەوە بۆ کرایەوە
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی خستە نەو خولێکی تایبەت بە پرۆسەی ئاگرکوژاندنەوە بەشیوەیەکی خێرا، ئەمەش بەسەرپەرشتی پهیمانگای بەرگری شارستانی بەڕێوەچوو.
خولەکە چوارەمین خولی راهێنانیانە لەسەر ئەم بابەتە و کۆتا خول لەبارەی چۆنییەتی هەڵسوکەوت کردن و بەڕێوەبردنی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و لە چوارچێوەی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی تواناکانی ئەفسەرانی بەرگری شارستانی بەڕێوەچووە.
ماوەی خولەکە سێ رۆژ بوو، تێیدا لە قۆناغی چوارەم هەشت ئەفسەری دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بەشداربوون، لە ماوەی خولەکە بەشداربووان زیاتر سوودمەند بوون بە رێساکانی رزگارکردن و وەڵامدانەوەی خێرای ئاگر و هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە و رێگاکانی کۆنترۆڵکردنی خێرا و چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن دەربارەی ئاگرە جیاوازەکان و بەکارهێنانی ئامێری هەناسەدان و چەندین بابەتی دیکە.