لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات
جەختیان لەسەر پێکەوەکارکردن کردەوە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە ناوچەکە
فەرهاد حەسەن
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.4.2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتهوه پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت.
ههردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچهيی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە و جەختیان لەسەر گرنگی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان.