پەیامنێری 964 دوایین زانیاری لایە

11 برینداری رووداوەکانی کەرکوک لە نەخۆشخانە ماون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کۆی هەموو بریندارانی رووداوەکانی کەرکوک، هێشتا 11 بریندار لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەری پزیشیکیان بۆ دەکرێت.

لە 48 کاتژمێری رابردوودا سێ رووداوی دڵتەزێن و کارەساتبار لە کەرکوک روویاندا کە یەکێکێان ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26.4.2026 لە شەقامی دەروازە نزیک سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک، میکسەرێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا و خۆی بەچەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا، جگە لە گیانلەدەستدان و برینداربوونی نزیکەی 30 هاوڵاتی، 36 ئۆتۆمبێلێش داغان بوون و زیانی ماددی زۆریان بەرکەوت، دوێنێ ئێوارەش بینایه‌كی ته‌واونه‌كراو له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی كه‌ركوک رووخا و له‌ ئه‌نجامدا كرێكارێک گیانی له‌ده‌ستدا و 10ـی دیکەش برینداربوون.

درەنگانی شەوی رابردووش بارهەڵگرێک بەبارەوە لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ پردێ گڕیگرت، جگە لە سووتانی بارهەڵگرەکە و بارەکەی، زیاتر لە 50 ملیۆن دیناریش سووتا، بەڵام شۆفێرەکەی سەلامەت دەرچوو.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ــی وت، بەکۆی گشتی لە هەر سێ رووداوەکەدا حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 37 کەسی دیکەش برینداربوون، لە ئێستاشدا تەنیا 11 بریندار لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"چەند جارێک داواکرابوو کاری باڵەخانەکەی کەرکوک رابگیرێت"

دوو رۆژە دڵی کەرکوک بریندار دەبێت و بێسەرەتاکانیش بۆیا...

دوو رۆژە دڵی کەرکوک بریندار دەبێت و بێسەرەتاکانیش بۆیان نییە بچنە ناوبازاڕ

دوو رۆژە کەرکوک بۆی نایە؛ بارهەڵگرێک بەبارەوە و زیاتر ...

دوو رۆژە کەرکوک بۆی نایە؛ بارهەڵگرێک بەبارەوە و زیاتر لە 50 ملیۆن دینار سووتا