عێراق

سەرۆک کۆمار کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد

+964

ژووری هەواڵ

ئەمشەو دووشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆک کۆمار عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپارد.

هەروەها سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی راگەیاند، قۆناغی سێیەمی شایستە دەستووریەکانیان ئەنجام دا بە دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت.

دوای چەندین کۆبوونەوە و دواخستن، هەر ئەمشەو لە کاتێکی زووتردا لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا کۆبوونەوە و بڕیاریان دا عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید بکەن.

کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستنیشان کرا

کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستنیشان کرا