خوێندنی باڵا: ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنرێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم ھەڵەچنیی بۆ پەڕاوی تاقیکردنەوەکانی کردووە و دەستیکردووە بە وردبینی بۆیان، دەڵێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجامە بەراییەکانی پێشبرکێی وەرگرتن لە ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ شەممە 1.7.2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئێستا پڕۆسەى خاڵبەندى و رێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستیپێکردوە و بەردەوامە.
پێشبینیی دەکرێت لە چەند رۆژى نزیکى داهاتوودا ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت.
“ھەموو ھەوڵێک دراوە پڕۆسەى خاڵبەندى و رێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامبدرێت، تا بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری و ھەلی یەکسان بە تەواوى بەرجەستە بێت”، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وا دەڵێت.
بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 15 هەزار خوێندکار داواکارییان بۆ خوێندنی باڵا پێشکەش کردووە و تاقیکردنەوەی توانستی زانستیان ئەنجامداوە.