"نازانم لەچى دەترین"

 مەسرور بارزانی داوا دەکات پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەت پێکبهێنرێت

964+

وریا فەتاح

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەخنەی توند لەو لایەن و پەرلەمانتارانە دەگرێت کە بەشداری دانیشتنەکان ناکەن، و بە “راکردن لە بەرپرسیارێتی” وەسفی دەکات، هاوکات داوا دەکات چیتر کات بۆ پێکهێنانی حکومەت بەفیڕۆ نەدرێت.

لەميانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای تەکنەلۆجیای (های تێکس – HITEX)، مەسرور بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد و داواى لێکردن پەرلەمان کارا بکەنەوە. ئەو وتی: “هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و وەفاتان هەبێت بەرامبەر ئەو دەنگانەی پێتان دراوە.”

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە نوێنەرانی خەڵک بچنە پەرلەمان و لەوێ گوزارشت لە بۆچوونەکانیان بکەن.

“هیوادارم بچنە پەرلەمان و لەوێ قسەی خۆیان بکەن، من نازانم لە چی دەترسن؟ چونکە هەرچی قسە و رەخنەیەک هەیە دەتوانن لە پەرلەمان بیکەن”، مەسرور بارزانى واى وت.