بەخۆڕایی نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی بۆ 26 نەخۆش ئەنجام درا – وێنە؛ تەندروستی سلێمانی
لە سلێمانی
بەخۆڕایی نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی بۆ 26 نەخۆش ئەنجام درا
شۆڕش قادری
لە سلێمانی و لە ماوەی دوو رۆژدا، بەخۆڕایی نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی بۆ 26 نەخۆش ئەنجام درا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند وێنەیەکی کاتی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی داناوە و نووسیویەتی، “لە ماوەی ئەم دوو رۆژەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەناوبینی پێشکەوتوو، 26 چارەخواز، چارەسەری دەگمەن و ئاڵۆزی هەناوبینیان بۆ ئەنجامدرا بە بێ بەرامبەر، کە ئەمەش دەرفەتێکی مرۆیی و زانستی گرنگە تا چارەخوازان لە ناوخۆی وڵاتدا ئەم جۆرە چارەسەرانەیان پێشکەش بکرێت”.
زۆربەی ئیشەکان لەلایەن پزیشکانی میوانانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە لەناو چوار هۆڵی نەشتەرگەریدا.
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەناوبینی پێشکەوتوو، بەسەرپەشتی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەری کوردستان و عێراق بەڕێوەچووە.