وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم: به‌ڵێنی خۆمان برده‌سه‌ر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی کارەبای هه‌رێم ئەمڕۆ شەممە 1.7.2023 لە سێیەم رۆژی جەژنی قورباندا، رایگه‌یاند، وه‌ك بەڵێنیان دابوو لە رۆژانی جەژندا، 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان بدەن.
وه‌زاره‌ته‌كه له فه‌یسبوكی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پێدانی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان له رۆژانی جه‌ژندا بەم شێوەیە بووە:
هەولێر 18:30 کاتژمێر
سلێمانی 20 کاتژمێر
دهۆک 20 کاتژمێر
هەڵەبجە 20 کاژمێر
گەرمیان 21 کاتژمێر
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه داوایان له هاوڵاتیان كردووه رای خۆیان سه‌باره‌ت به پێدانی كاره‌با له جه‌ژندا ده‌رببڕن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتی بۆ په‌یجی وه‌زاره‌ت كردووه، نووسیویه‌تی، “دەستان خۆش بێت، بەس دوای جەژن تۆڵەمەکەنەوە”.
كاردانه‌وه‌كان جۆراوجۆرن و هه‌ندێك ده‌ستخۆشیان كردووه و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌دیوه.