وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وردەکاری تەقینەوەکە ئاشکرا دەکات
“ئەو دوو گەنجە دەستکاری گولـلەتۆپیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە”
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وردەکاری تەقینەوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەو دوو گەنجە دەستکاری گولـلەتۆپیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 31.8.2026 لە گەڕەکی مۆردانەی هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویدا و دوو گەنج بەناوەکانی نەوزاد مارف و سەرهەنگ کەبیر گیانیان لەدەستدا.
ئاکام قوتبەدین بە 964ـی وت، “ئەو دوو گەنجە لەناو گەوەڕێک دەستکاری گولـلەتۆپێکیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە، هەردووکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری بوونی ئەو گولـلەتۆپە لەو شوێنە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
تەرمی ئەو دوو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری